نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به ستایلێكی زۆر نوێ و تایبه‌تی قژ ده‌ركه‌وت.
نه‌یمار دوای دۆڕانی یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، پێده‌چێت پێویستی به گۆڕانكارییه‌ك هه‌بووبێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایی ببێته‌وه و ئه‌و شكسته تێپه‌ڕێنێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، ئه‌و جۆره ستایله‌ی قژی نه‌یمار، پێویستی به چوار سه‌عات مانه‌وه له ساڵۆنی قژ رێكخست هه‌یه.