دوبەی.. رۆبۆتەكان شوێنی پۆلیس دەگرنەوە

:: PM:03:56:20/10/2016 ‌

لە میانەی پێشانگەی GITEXی تایبەت بە تەكنۆلۆجیای زانیاری، لە دوبەیی وڵاتی ئیمارات، جۆرە رۆبۆتێكی نوێ خراوەتە ڕوو كە دەتوانێت بە شێوەیەكی سەركەوتوو رۆڵی پۆلیس بگێڕێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو رۆبۆتانە بە هۆی ئەوەی شاشەیەكی هەستیار و مایكی تایبەتیان هەیە، دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ خەڵك بكەن و هاوكارییان بكەن، هاوكات توانای پێویستیان هەیە لە دۆزینەوەی تاوانباران و تۆماركردنی سزا بۆ سەرپێچیی هاتوچۆیی شۆفێران.

عەدنان عەلی بەرپرسی بەشی داهێنراوە تەكنیكییەكانی پۆلیسی دوبەی، لەبارەی ئەو رۆبۆتەوە رای گەیاندووە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2017 ئەو رۆبۆتانە لە چەند ناوچەیەكی گەشتیاریی نزیك لە تاوەری خەلیفە و چەند ناوچەیەكی تر، بۆ هاوكاریی گەشتیاران و خەڵك بخرێنە كار و بە هاتنی ساڵی 2020یش بە شێوەیەكی فرەوانتر، لە زۆرێك لە ناوچەكانی تری وڵاتەكە سوودیان لێ وەربگرێت.

ئەو نموونانەی رۆبۆتەكە كە لەو پێشانەگەیە خرابوونە ڕوو، بە شێوەیەكی ئاشكرا دەیانتوانی لەگەڵ خەڵكەكە گفتوگۆ بكەن، هاوكات رۆبۆتەكان توانای ئەوەشیان هەیە ئەگەر پێویست بوو راستەوخۆ زانیارییەكان بۆ بنكەی پۆلیس بنێرنەوە، چونكە بە شێوازێكی تایبەت بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە لكێنراون.

سەرچاوە: RT




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی