كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان

:: AM:10:44:07/03/2017 ‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه‌" نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌ووی و له‌ هه‌ولێر  و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله‌ و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله‌ و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.




وشە - باز ئه‌حمه‌د