کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی داڕشتنی پلانێکی تۆکمەیە و ئامانجیەتی تا ساڵی 2022 سیستمی بەرهەمەکانی بە تەواوی بکاتە 5G و یەکێک لەو مۆدێلانەش لەو ساڵەدا دەخرێتە روو بە SE ناسراوە.
ساڵی رابردوو بوو کە ئەپڵ یەکەم بەرهەمی 5G خۆی خستەڕوو و بۆ مۆدیلەکانی تریش هەر لەسەر ئەم سیستمە کار دەکات. مۆدێلی جۆری SE لە ساڵی 2022دا کاری لەسەر دەکرێت و هەر لەو ساڵەدا بە سیستمی 5G دەخرێتە بازاڕەوە.
پێشبینی دەکرێ لە نیوەی یەکەمی ساڵەکە بخرێتە بازاڕەوە.
بەگوێرەی
ئیران ئۆنلاین پانێڵی ئێل سیدییەکەی 4.7 ئینچە و بە هەمان شێوازی ئایفۆن هەشت دەبێت و پێشبینی دەکرێ لە نیوەی یەکەمی ساڵەکە بخرێتە بازاڕەوە.
ئەپڵ پایزی ئەمساڵیش بەرهەمێکی مینی دەخاتە بازاڕەوە .NIKKEI ASIA بلاوی کردەوە لەوانەیە ئەپڵ مۆدێلێکی ناپڕۆ بە ئەندازەی 6.7 ئینچ بخاتە بازاڕەوە و نرخی ئەم بەرهەمەش هەرزان دەبت.
پێشبینی دەکرێ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ کۆمپانیای ئەپڵ بوک پڕۆ و ئێرپادزی نوێ بخاتە بازاڕەوە.