حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه به بێ بنه‌ما هه‌ژمار ده‌كات كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاراسته‌ی كردوون.
ئه‌ردۆغان گوتبووی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌تی نازییه‌كانه و ئه‌و قسانه‌شی دوای ئه‌وه كردبوو كه ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن و توركیا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچن.
گوته‌بێژی ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی، نابێت پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا ئاڵۆز ببێت و قسه‌كانی ئه‌ردۆغانیشی به قسه‌ی پووچ و نابه‌جێ هه‌ژمار كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو بڕیار بوو دوو رێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچن، به‌ڵام له لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ره‌ت كرانه‌وه.
توركیا ده‌ڵێت بڕیاری شاره‌وانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆغان له‌و راپرسییه گشتییه‌دا نه‌یباته‌وه و ئه‌نجێلا مێركڵیش به‌رگری له بڕیاری شاره‌وانییه‌كان كردووه.
جێگه‌ی باسه، بڕیاره له توركیا له‌باره‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێفراندۆم بكرێت.
پێویسته بگوترێت حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له چه‌ند مانگی رابردوودا داوای له كورده‌كانی توركیاش كردووه كێشه و ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌ڵمانیا نه‌گوازنه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌ڵمانیا هۆشداری به توركیا دا له‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات و له ئازادییه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.