ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به شارۆكه‌ى پشده‌ر، له ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا ژنێك كوژرا و دوو كه‌سى تریش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین به‌شى ڕاگەیاندن و پێوەندیەکان له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، "كه‌مێك پێش ئێسته تەرمی ژنێک بەناوی (ن .ر.ح) لە دایکبووی ساڵی 1972 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شاره‌دێى سەنگەسەر سەر بە شارۆكه‌ى پشدەر، گەیەندرایە نەخۆسخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە."
زیاتر هاتووه، "بە گوتەی مێردی ژنە کوژراوەکە، /ئه‌مشه‌و بە میوانی چوونەتە ماڵی خزمێکی خۆیان، بەڵام کەسێک تەقەی لەو ماڵە کردووه، کە بەمیوانی بۆی چوو بوون هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی تریش بریندار بوونه/".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایان كردووه كه‌وا ئێسته هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیره.