له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رووی له ئه‌مه‌ریكا كرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ چاوی به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت، له دیمانه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئیتر عێراق پێویستی به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یدا نییه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ئه‌سۆشیتد پرێس" بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی بكات، گوتوویه‌تی ئیتر عێراق پێویستی به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه.
كازمی زیاتر گوتوویه‌تی، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێسته عێراق پێویستی به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌ماوه، به‌ڵام پێویستیمان به راهێنانی هێزه ته‌ناهییه‌كانمان و هه‌روه‌ها هاوكاریی زیاتری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئه‌و گوتانه‌ی كازمی له‌كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكات له‌باره‌ی كاتی دیاریكراوی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، گفتوگۆ بكه‌ن.
دواتریش كازمی روونی كرده‌وه، ئێسته هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق توانای باشیان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش به‌بێ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا.