به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌ستا به گرتنی كه‌سێك به تۆمه‌تی قۆڵبڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه هه‌ستاوه به وه‌رگرتنی بڕێك پاره له چه‌ند كچێك، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه گوایه هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام دواتر وازی لێ هێناون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئێسته كه‌سه‌كه‌ی پێ گیراوه، بریتییه له وه‌رگرتنی بڕی 40 هه‌زار دۆلار له كچێك كه پێی گوتووه هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، به‌ڵام دواتر وازی لێ هێناوه.
ئه‌گه‌رچی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ته‌نیا باسی ئه‌و 40 هه‌زار دۆلاره‌ی تێدا كراوه كه له‌م كچه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه گیراوه‌كه پاره‌ی له چه‌ند كچێكی تریش وه‌رگرتووه.