له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت خرایه لیستی ناوچه‌ی شوێنه‌واری جیهانی، له هه‌رێمی كوردستانیش دوو شوێنی تریش كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ئه‌و لیسته و ئه‌وانیش "ئامێدی و گوندی بێستانهسوور".ن.
كوردستان به‌هه‌ر چوار به‌شی به ناوچه‌یه‌كی دڵگیر و سه‌رنجڕاكێش له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بیانییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت. بۆیه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه دێرینه‌كانی بخرێنه لیستی ناوچه‌ی شوێنه‌واری جیهانی له رێكخراوی یۆنیسكۆ.
له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره ٤٤ فه‌رمی یۆنسكۆ له شاری فۆجۆی چین، بڕیار درا هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی مێژوویی و سروشتی بخرێته ناو لیستی كه‌له‌پووری شوێنه‌واری جیهان.
په‌رستگه‌ی لالش و چه‌ندان شوێنی تر هه‌ن، پێویسته كاریان بۆ بكرێت تا بخرێته ناو لیستی شوێنه‌واری جیهانی
به‌پێی قسه‌ی پسپۆرانی كه‌له‌پوور و شوێنه‌واری، سوودی بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه دروستكردنی بیناسازی و گۆڕانكاری به‌بێ چاودێری یۆنسكۆ كاری تێدا ناكرێت.
هه‌رێمی كوردستان-عێراق، خاوه‌نی زیاتر له پێنج هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری و كه‌له‌پوورییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كانی رابردووی عێراق گرنگییان به ناوچه‌كانی كوردستان نه‌داوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین ناوچه‌ی كوردستانی عێراق، له‌ناو لیستی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری جیهانی رێكخراوی یۆنیسكۆ بێت.
زێدان برادۆستی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دكتۆرا له شوێنه‌وار، به "وشه"ی گوت، "له كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوودی لێ وه‌رگرین تا ناوچه‌كانمان بخرێنه سه‌ر ناوچه‌ی شوێنه‌واری جیهانی، یاسامان نه‌بووه". له‌باره‌ی بوونی یاسا رای گه‌یاند، "په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌تی به پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، یارمه‌تی لایه‌نه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كۆی شوێنه‌كانی تر بخرێنه لیستی ناوچه‌ی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری جیهانی".
پێنج هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر لیستی جیهانی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور، جگه له قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌وانی تر پێویسته كاریان بۆ بكرێت. كه‌یفی عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كوردستان، به "وشه"ی گوت، "بێستانهسوور و ئامێدی، كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ناو لیستی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری جیهانی، لیژنه له به‌غداوه پێكهێنراوه، ئێمه‌ش نوێنه‌رمان دیاری كردووه، به‌ڵام هیچ كۆبوونه‌وه‌ك نه‌كراوه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری ناوچه‌ی شوێنه‌وارییه، كه‌یفی عه‌لی گوتی، "ئه‌وه‌ی هه‌مانه و تۆمار كراوه لای ئێمه، زیاتر پێنج هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌وارییه، ئه‌و ژمارانه‌ی خه‌ڵك له‌خۆیانه‌وه ده‌یڵێن وا نییه.
هاوكات سارا سه‌ردار سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌ونار بۆ پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌رستگه‌ی لالش و چه‌ندان شوێنی تر هه‌ن، پێویسته كاریان بۆ بكرێت تا بخرێته ناو لیستی شوێنه‌واری جیهانی.
له یۆنیسكۆ ته‌نیا چوار شوێن له عێراق له‌ناو لیستی شوێنه‌واری كه‌له‌پووری دیاری كراون، ئه‌وانیش قه‌ڵای هه‌ولێر، قه‌ڵای شه‌رقات-ئاشوور، شاری سامه‌ڕای دێرین و ناوچه‌ی حه‌زه‌ر. ئێسته دوو ناوچه‌ی تری كوردستان كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ناو ئه‌و لیسته‌وه، ئه‌وانیش، ئامێدی و گوندی بێستانهسوورن.
هه‌ندێ وێنه ببینه