دوای ئه‌وه‌ی نرخی مریشك له بازاڕه‌كاندا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، ئێسته نرخه‌كه دابه‌زینی تۆمار كرد، به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی تهمووز، نازم جاف جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، نرخی مریشك دابه‌زینی به‌رچاوی تۆمار كرد و له‌مڕۆوه له كێڵگه یه‌ك كیلۆ مریشكی گه‌وره به دوو هه‌زار و 700 دینار چووه‌ته بازاڕ و مریشكی بچو‌وكیش به دوو هه‌زار و 500 دینار و كه‌متریش له‌و نرخه خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له هه‌ندێ له دووكانه‌كان به دوو هه‌زار و 400 دیناره
جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان هۆكاری دابه‌زینی نرخی مریشكی بۆ پێگه‌یشتنی مریشكی كێڵگه‌كان و زۆربوونی مریشك گه‌ڕانه‌وه. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر مریشك له بازاڕه‌كاندا هۆكارێكی تره بۆ دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.
نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له هه‌ندێ له دووكانه‌كان به دوو هه‌زار و 400 دیناره. له سنووری سلێمانی زیاتر له هه‌زار هۆڵی جوچك بوونی هه‌یه كه خۆی له سه‌روو 600 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری ده‌بینێته‌وه و ساڵانه سه‌روو 200 هه‌زار تۆن مرشیك به‌رهه‌م ده‌هێنن له كاتێكدا پێداویستی پارێزگاكه به مریشك له ساڵێكدا 63 هه‌زار تۆن ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی