هونەرمەندێكی عەرەب: لە یەك كاتدا لەگەڵ چوار پیاو ڕامبواردووە

:: AM:10:41:06/10/2016 ‌
مونا فەزاڵی كچە ئەكتەری ناسراوی میسڕی، ڕای دەگەیەنێ كە لە یەك كاتدا لەگەڵ چوار پیاو پێكەوە خۆشەویستی كردووە.

فەزاڵی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا، دان بە ڕابردووی خۆیدا دەنێ و دەڵێ: كەس نییە ڕابردووی نەبێ، خۆم لە ڕابردوو لە یەك كاتدا لەگەڵ چوار پیاو پێوەندیم هەبووە.

قسەكانی ئەو ئەكتەرە، لە پرۆمۆی بەرنامەی "المتوحشە" كە لە یەكێك لە كەناڵە عەرەبییەكان پێشكەش دەكرێ، لە زمانی خۆیەوە بڵاو كراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە پەخش بكرێ.

هەر لە دانپێدانانەكانیدا ئەوەش ئاشكرا دەكات كە پێشتر پێوەندی لەگەڵ "محەمەد فوئاد" گۆرانیبێژی ناسراوی میسڕی هەبووە.

وشە/ فی الفن، موحسین شابان




وشە - موحسین شابان