حەوت ڕۆژی تر چاوەڕێی سوپرایزێكی ئەپڵ بن

:: PM:04:21:20/10/2016 ‌

هەوادارانی بەرهەمەكانی "ئەپڵ" لە چاوەڕوانیدان بۆ ئەو بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا ئەمەریكییەكە بڕیاری داوە بڵاوی بكاتەوە.

لەناو ماڵپەڕەكەی خۆیدا، كۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ و بەرهەمهێنەری ئایفۆن، ڕای دەگەیەنێ كە 27ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، بەرهەمە نوێیەكەیان بڵاو دەكەنەوە كە بریتییە لە ڤێرژنی نوێی كۆمپیوتەری "ئای ماك".

بۆ ئەو مەبەستە، كۆمپانیاكە كارتی داوەتنامەی بۆ پسپۆڕانی بواری ئای تی لە دنیادا ناردووە، تا لە ئاهەنگی نمایشكردنی ئای ماكە نوێیەكە كە لە شاری "كۆبرتینۆ"ی كالیفۆرنیا دەكرێ، بەشداری بكەن.

كۆمپانیاكە ڕای گەیاندووە كە لاپتۆپە نوێیەكەیان، سوپرایزی لەگەڵدایە و هەوادارانی بەرهەمەكەیان دڵخۆش دەكەن بەو تایبەتمەندییە نوێیانەی بەرهەمیان هێناوە.

سەرچاوە: عەرەبییە


وشە - كوردۆ شابان