وه‌ستانی جووڵه‌ی گه‌شتیاری له 26 پارێزگای توركیا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له 107 شوێنی ئه‌و وڵاته، وایكردووه باشوور و باشووری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه به ته‌واوی بوه‌ستێت و كاریگه‌ری بخاته سه‌ر لیره‌ی ئه‌و وڵاته.
شاره‌كانی بۆدڕۆم و ئه‌نتاڵیا و ئه‌لانیا كه به گرنگترین شاره گه‌شتیارییه‌كانی توركیا داده‌نرێن، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه به‌رێژه‌ی 84% جووڵه گه‌شتیارییه‌كانی وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری باشووری توركیا كه ئاماژه‌یان كردووه، ئه‌و ناوچانه تووشی زیانی چه‌ندان ملیۆن دۆلار بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌كان ئێسته له وه‌رزی هاویندا بووه و ئێسته‌یش كاتی هاتنی گه‌شتیار بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی ئاب، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی تڕابزۆن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌های لیره‌ی توركی چه‌ندان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات و نرخه‌كه‌ی زۆر دابه‌زیوه.
ڕوونی كرده‌وه، هیچ كاتێك له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مڕۆی ئابووری توركیامان به‌خراپی نه‌بینیوه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئێسته جووڵه‌ی دۆلار له كه‌مترین بانك ماوه و له زۆربه‌ی شوێنیش به ته‌واوی ڕاوه‌ستاوه. به‌وهۆیه‌وه ئێسته له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 835 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 987 لیره‌ی توركییه".
بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی 20 حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له مێژوودا دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 8.76 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا 890 لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.