لێكۆڵه‌ره‌وان و توێژه‌رانی ته‌ندروستی ئاشكرایان كرد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیا و كارپێكردنی ئامێری نوێی وه‌ك ئایپاد و مۆبایلی زیره‌ك، مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵانیش زیاتر بووه و بووه‌ته ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌روونی.
ئه‌و ئامێرانه جگه له زڕاندنی خه‌وی منداڵان، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی فێركردن و خوێندنی منداڵانیش دروست ده‌كه‌ن.
دكتۆر كاسرین هیل ئه‌ندامی تیمی توێژینه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی به‌ریتانی ده‌ڵێت، "خه‌و یه‌كێكه له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی منداڵان و نابێت لێی بێ خه‌م بن، چونكه كه‌مخه‌وتنی منداڵان كاریگه‌ریی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستییان داده‌نێت."
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ٣٠% منداڵان كێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئامێره‌كانی ئایپاد و مۆبایلی زیره‌ك ئه‌و رێژه‌یه‌ش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كاریگه‌ر بۆ سه‌ر خه‌وی منداڵان، شاشه‌ی شینی مۆبایل و ئایپاده‌كانه و رێگری له ده‌ردانی جۆره هۆڕمۆنێك ده‌كات كه خه‌وی منداڵان رێك ده‌خات.
توێژه‌ره‌وان پێشنیازیان كردووه له هه‌ندێك رێگه‌ی ساكاری وه‌ك رێگری له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد له كاتی چوونه سه‌ر جێگه‌ی نوستن، ده‌توانن منداڵه‌كان بپارێزن.
ترس، دڵه‌ڕاوكێ، لاوازبوون و تووشبوون به هه‌ندێك ڤایرۆس، قه‌ڵه‌وی و بێ توانایی له كۆنترۆڵكردنی هه‌سته‌كان، كۆمه‌ڵێك مه‌ترسین بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان.