یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای دەكات، لۆگۆ نوێیەكەی ئامادەیە، بەڵام تا كۆتایی ئەمساڵ ناخرێتە كار.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری ئاب، لە ڕوونكردنەوەیەكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستاندا هاتووە، بۆ بەكارهێنانی لۆگۆی نوێی یەكێتییەكە،وەرزشوانان و وەرزشكاران و میدیاكار و راگەیاندكاران ئاگەدار دەكەینەوە، لۆگۆی نوێ لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستان پەسند كرا.
باس لەوەش كراوە، ئەو لۆگۆیە نوێیە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ و دەستپێكردنەوەی وەرزی ساڵی 2021-2022 بەكار ناهێنرێ و هەمان لۆگۆی كۆن كاری پێ دەكرێت.
ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەوەتەی دامەزراوە، یەك لۆگۆی هەبووە و بڕیارە ئەمساڵ لۆگۆی بگۆڕێت.