راهێنەری بەڕەگەز هۆڵەندی لویس ڤان گال، وەك ڕاهێنەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستنیشان كرایەوە و تا كۆتایی مۆندیالی 2022 لەو ئەركەی بەردەوام دەبێت.
دیاریكردنی ڤان گال لە كاتێكدایە پێشتر لە ساڵی 2000 بۆ 2002 ڕاهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە بووە، دواتر لە ساڵی 2012 بۆ 2014 جارێكی تر ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندای وەرگرتووە.
لە بەیاننامەیەكیشدا ڤان گالی ڕاهێنەر دەڵێت، تۆپی پێی هۆڵەندا مێژوویەكی گرنگی هەیە و وەرگرتنی ئەو ئەركە بۆ من وەك ڕاهێنەر، شەرەفێكی گەورەیە.
پێویستە بگوترێ هۆڵەندا لە مانگی تشرینی دووەمدا سێ یاریی بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیال هەیە ئەنجامی دەدات.