دەستدرێژی كردە سەر كچێك و دوای 45 ساڵ سزا درا

:: PM:06:42:04/08/2021 ‌

سەرەڕای تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر تاوانەكە، دادگایەكی بەریتانی تۆمەتی ئاراستەی پیاوێك كرد بە هۆی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی تەمەن 13 ساڵ، ئەوەیش لە جەنگێكی ناو دادگاكان لەلایەن ئەو كچەی لە ئەنجامی دەستدرێژییەكە پەیدا بووە. 
دایزی: من زیاتر لە بەڵگە و شایەتحاڵ و بەرهەمێكی دەستدرێژیم
رۆژنامەی "The Guardian"ی بەریتانی گوتی، دادگا بڕیاری گرتنی 11 ساڵی بۆ كارفیل بینیتی تەمەن 74 ساڵ دەركرد، ئەوەش دوای ئەوەی بۆی دەركەوت كە بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی مێردمنداڵ تاوانبارە، داوایەكە لەلایەن ژنێكی تەمەن 45 ساڵی بەناوی دایزی پێشكەش دادگا كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی پشكینی ترشی ناوكی دەری خست كە بینیتی دەستدرێژیكار باوكیەتی، بۆیە سكاڵای لەسەر كرد. 

مارتن هێرستی دادوەر، كە سزاكەی دەركردووە، دانی بە كاریگەریی دەستدرێژییەكە بۆ سەر ژیانی قوربانییەكە و كچەكە دانا و ستایشی دایزی كرد بەوەی بینیتی داوەتە دادگا، گوتی، ئەویش بەقەدەر دایكی قوربانییە، ئەوە چیڕۆكێكی كارەساتبارە.

لای خۆیەوە دایزی گوتی، بینیت تۆ كوشتارگەیەكت ناوەتەوە، كارەكەت پێوەندی من و دایكمی لەناو برد، چونكە تۆ دەستدرێژیت كردە سەر منداڵێك، من زیاتر لە بەڵگە و شایەتحاڵ و بەرهەمێكی دەستدرێژیم، ئەو دادگاییكردنە زیاتر من و دایكمی دوورخستەوە، ئەوەیش كارەساتە، ئێمە تا ئێستەش باج دەدەین، چونكە تۆ حەزت كرد دەستدرێژی بكەیە سەر منداڵێك.  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل