"هێزێكی ده‌مامكدار كه ژماره‌یان پێنج چه‌كدار ده‌بوون، به ئۆتۆمبێلێك هاتنه به‌رده‌مم و چه‌كیان لێ ده‌رهێنام، به زۆر ده‌ست و چاویان به‌ستم و ئیتر له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی خۆم بینیوه" ئه‌وه چیرۆكی گرتنی ئاسان محه‌مه‌د په‌یامنێری "وشه"یه له سنووری شاره‌زوور كه دوێنی سه‌ردانی سلێمانی كردووه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی لاهوور جه‌نگییه‌وه رفێنراوه و دوای چوار سه‌عات له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئازاد كرا.
ڕۆژی سێشه‌م، سێی ئابی 2021، كه‌شوهه‌وا له به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییه و دۆخه سیاسییه‌كه‌یش به‌هۆی كه‌تنه‌كانی لاهوور جه‌نگییه‌وه ده‌كوڵێت. هێز شه‌قامه‌كانی سلێمانی ته‌نیوه و هه‌وڵی سه‌پاندنی یاسا هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای لابردنی ئه‌و.
له‌نێوان خۆیاندا باسی چۆنییه‌تی كوشتی منیان ده‌كرد
ئاسان محه‌مه‌د كه په‌یامنێری "وشه"یه له سنووری شاره‌زوور به‌مه‌به‌ستی كارێكی رۆژنامه‌وانی له سلێمانییه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌به‌رچاوی ئاسایش و پۆلیس و خه‌ڵكه‌وه، هێزێكی ده‌مامكدار كه پێنج كه‌س بوون رفاندوویانه.
ئه‌و رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه، "ئه‌و هێزه به ئۆتۆمبێلێك هاتنه به‌رده‌مم و زۆر به‌ناشیرینی مامه‌ڵه‌یان كرد، دواتر قۆڵبه‌ستیان كردم و تا گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست نه‌ده‌هێڵدرا سه‌رم به‌رز بكه‌مه‌وه، دوای چه‌ند خوله‌كێك گه‌یشتینه جێگایه‌ك له ژوورێكی یه‌ك مه‌تری تاریكدا مۆبایل و ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌وانیان لێ وه‌رگرتم و گوتیان ده‌زانین كه چیت و كێیت".
ئاسان ده‌ڵێ، جگه له‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ییان داوم، له ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، ته‌نانه‌ت له‌نێوان خۆیاندا باسی چۆنییه‌تی كوشتی منیان ده‌كرد و ده‌یانگوت ده‌ستت ناكه‌ینه‌وه و راسته‌وخۆ ده‌ستت ده‌بڕین".
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، دوای چوار سه‌عات سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دان، گوتیان پێویسته ددانپێدانان بنووسی كه له هیچ شوێنێك باسی ئه‌و كاره نه‌كه‌ی، بۆیه به‌زۆر ژماره مۆبایل و ناونیشانی ته‌واوی من وه‌رگیرا و سه‌عات هه‌شتی شه‌و له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه من رفێنرابووم به چاوبه‌ستراوی جێ هێڵدرام.
ئاسان محه‌مه‌د دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه چه‌كداری لاهوور جه‌نگی بوون و له‌نێوخۆیاندا به‌رده‌وام باسی ئه‌ویان ده‌كرد.
ده‌زگای میدیایی "وشه" له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر ئاسان محه‌مه‌د كراوه داوا ده‌كات سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.