كیا سیراتۆی بەمدواییانە تەنیا لە كۆریای باشوور دەركەوتووە، بەڵام ئەمە یەكەم مۆدێلە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كە بێتە ناو بازنەی براندە نوێیەكەی كیاوە، سیراتۆی نوێ ڕووی دەرەوەی بەوە جیا دەكرێتەوە كە شێوەیەكی سروشت وەرگری وەرزشی ھەیە و دیزاینی ڕووكەشەكەی شێوەی لێوارێكی بڕاو دەردەخات.
یاسیر شەبسۆغ سەرۆكی خستنەكاری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، بۆ ''وشە'' ئاشكرای كردووە، سیراتۆ بەفەرمی مانگی ئابی ساڵی 2021 دەگات بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا. لەم مانگەدا ھەڵدەستێ بەناساندنی كیا سیراتۆ نوێیەكەی بۆ بازاڕەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا.
سەرۆكی خستنەكاری كیا ئەوەیشی خستەڕوو، سیراتۆیە نوێیەكە دەھێنرێتە ناو بازاڕەكانی ناوخۆیی و ناوچە پەسندكراوەكان بەو شێوە دیزاینكراوەكەی كە ھەموو ئامرازەكانی سەلامەتی بەشێوەیەكی بەرز بۆ براندەكە دابین كراوە، بە بەرزترین كوالێتی جیا دەكرێتەوە، لەكاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی داینامیكێكی لەسەرخۆ كە زیان بە تایەی ئۆتۆمبێلەكە ناگات.
لەبارەی تایبەتمەندییەكانی رووناكی لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكە ئەوە خراوەتەڕوو، ھەموو سیراتۆیە نوێیەكان لە ڕووناكی پێشەوەیاندا سوودیان وەرگرتووە لە سیستمی LED ''ئەم جۆرەش 90% زیاتر ڕووناكی بەرھەم دێنێت بە بەراورد بە لایتەكانی تر''. وەك ھێڵێكی باریك لەگەڵ پرژێنەرێكی ڕادێتەر دەردەكەوێ كە لە ژێر ڕووكەشە مۆدێلە نوێیەكەوە دیزاین دەكرێتەوە، بەوە دەناسرێ كە ئۆتۆمبیلەكە ڕووكەشێكی شێوە وەزشی ھەیە.
کیا سیراتۆی 2021 چەند هەفتەیەکی تر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفەریقا بڵاو دەبێتەوە
ئەوەیشیان پێشكەش كردووە كە ناوەوەی پێكدێت لە شاشەیەكی هەشت ئینجی كە یەكسانیشە بە 20 سانتیمەتر، لەگەڵ چوار ئینج لە ڕەنگی TFT و LCD. بە چەند ئامرازێكەوە پێوەست دەكرێ وەك بلوتوس و وایەرلێس، لەبارەی ڕێپێوان گوتوویانە لە سكرینی سیراتۆوە شۆفێرانی دەتوانن باشتر ڕێی گەشتەكانیان ببینن، ھەروەھا ھەر لەو شاشەیەوە دەتوانرێ یاری ناو ئۆتۆمبێل بە ھەردوو سیستمی ئەندرۆید و ios بكرێت، ئەمەش وایكردووە ژینگەیەكی نموونەیی بۆ كڕیارانی دابین بكات لە ڕێدا. جگە لەو شتانە مۆدێلەكە بەوە جیا دەكرێتەوە كە كۆنترۆڵی داگیرساندنی ھەیە و شوێنی دواوەی كە پێشی دەڵێن سندووقی ئۆتۆمبێلی زیرەكانەی ھەیە، بەمەش توانیویەتی چارەسەر بۆ جەنجاڵی ھەموو ڕۆژێك بكات. سەرەڕای هەموو ئەو شتانە لە ھەبوونی ھەر دەنگ و ژاوەژاو و لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوی كەم كراوەتەوە.
یاسیر شەبسۆغ دڵنیایی بە ھاتنی سیراتۆیە نوێیەكە بۆ ناوچەكە دەدات، وەك ھێمایەك بۆ ئەو پێشكەوتنی كیا كە لە چەند هەفتەیەكی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن. باسی لەوەیش كرد وەك ھەموو مۆدێلەكانی تری كیا سیراتۆ نوێیەكە وا دیزاین كراوە كە بتوانرێ ببێتە مۆدێلێكی گونجاو و لەبار بۆ بازاڕەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، ھەموویان بەشێوەیەكی نموونەیی دروست كراون كە بگونجێن لەگەڵ ڕێیەكانی ئەمڕۆدا.
كیا یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی كۆریای باشوور كە بنكەی سەرەكی ئەم كۆمپانیایە دەكەوێتە "سیئۆل"ی پایتەخت، ئەم كۆمپانیایە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 1944 لەسەر دەستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامەزراوە.