وێنەی جوانترین یاریزانانی ئۆڵمپیكی ژاپۆن بڵاو كرانەوە

:: AM:10:59:05/08/2021 ‌
لە هەموو رێوڕەسم و فێستیڤاڵێكدا كەسانێك هەن رووخساریان تایبەتە و سەرنجی خەڵك بەتایبەتی میدیاكاران بۆ لای خۆیان رادەكێشن و وێنەكانیان بڵاو دەكرێتەوە. لە ئۆڵمپیكی ژاپۆنیش كە بە یەكێك لە گەورەترین رووداوە وەرزشییەكانی دنیا هەژمار دەكرێت، كەسانێك كێبەركێی پاڵەوانێتییەكە دەكەن كە زۆر جوان و سەرنجڕاكێشن.

ماڵپەڕی سپوتنیك كۆمەڵێك وێنەی لەو یاریزانانە بڵاو كردووەتەوە كە لە كاتی پێشبڕكێدا گیراون، دەكرێ ئێوەش چێژ لە بینینی ئەم وێنانە وەربگرن.

چین و ئەمەریكا لە ریزبەندی یەكەم و دووەمدا دێن


ئۆڵمپیكی ژاپۆن مانگی رابردوو دەستی پێ كرد و هێشتا درێژەی هەیە، چین و ئەمەریكا لە ریزبەندی یەكەم و دووەمدا دێن كە تا ئێستە زۆرترین مەدالیای زێڕیان بەدەست هێناوە.

ئۆڵمپیكی 2020ی ژاپۆن دەبوو هەر لە ساڵی 2020دا بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی كۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا، هەرچەندە باس لەوە دەكرێ كۆمەڵێك حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ناو یاریزانانی ئۆڵمپیك تۆمار كراوە.

































وشە - سلێمان تاشان