ئیسرائیل: بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئامادەین

:: PM:01:44:05/08/2021 ‌
پێدەچێ ئەو دۆخە زۆر خراپەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، بەتایبەتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل كە پێنجشەمی رابردوو كەشتییەك لەلایەن ئێرانەوە كرایە ئامانج و خاوەنەكەی ئیسرائیلی بوو، بەپێی بەڵگەكان ئیرانی لە پشتی ئەو هێرشەوە بووە. بۆیە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، ئیسرائیل ئامادەیی كردووە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی پێنجشەمی رابردوو كەشتییەك لەلایەن ئێرانەوە كرایە ئامانج و خاوەنەكەی ئیسرائیلی بوو، تەواوی بەڵگەگان ئەوەیان سەرلماند كە ئێران لە پشتی ئەو هێرشەوەیە، بۆیە زۆر لە وڵاتان وەك بەریتانیا، رۆمانیا، ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی تر، بەڵگەكانیان پشتڕاست كردەوە. ئێستەیش وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوە دەڵێ ، بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئامادەین.

ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بینی گانتس رای گەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، هێزەكانی وڵاتەكەی ئامادەییان كردووە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران.

ئێران بۆ هەموو دنیا بووەتە هەڕەشە


روونی كردووەتەوە كە ئێران بۆ هەموو دنیا بووەتە هەڕەشە، ئێمە دەزانین كە ئێران هێزەكانی لە لبنان و غەزەی فەلەستینی، هەروەها سووریا و عێراق و یەمەن بڵاو كردووەتەوە، زۆر بە ئاشكرایش دژایەتیی خۆی بۆ ئیسرائیل رادەگەیەنێت. بۆیە گرنكە وڵاتان وەڵامی هێزی سەربازیی پێشانی ئێران بدەن.

ئەمە دوای ئەوە دێ كە پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بینیت رای گەیاندبوو، هەموو رێیكان لە بەردەم ئیسرائیل كراون بۆ وەڵامدانەوەی ئێران ئەگەر بە تەنیایش بێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د