هونەرمەندێكی عێراقی لە هەولێر گیانی لە دەست دا

:: PM:02:31:05/08/2021 ‌
هونەرمەندی عێراقی عەبدولڕەزاق مەجدی بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی یەك هەفتە، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئاب، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، عەبدولڕەزاق مەجدی هونەرمەند و گۆڕانیبێژی عێراقی، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو هونەرمەند خەڵكی شاری بەسرەیە و دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، بۆ ماوەی یەك هەفتە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر مایەوە و ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

عەبدولڕەزاق مەجدی یەكێكە لە دەنگە بەناوبانگەكانی عێراق و لە ساڵانی 1980 دەركەوتووە، لە تەلەڤزیۆنی بەسرە چەندان بەرهەمی تۆمار كردووە.

ئەو هونەرمەندە بەشداریی دەیان فێستیڤاڵی ناوخۆ و نێودەوڵەتی كردووە و لە دایكبووی ساڵی 1960ـی شاری بەسرەیە.



وشە - رامیار جەواد