سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان به‌هۆی سه‌رۆك بارزانی و ڕێنوێنییه‌كانییه‌وه‌یه.
له‌میانی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی عێراق، د.عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلام له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له رووی پێكه‌وه‌ژیان و بنیاتنان و لێبوورده‌یی به‌ده‌ستهاتوون، هۆكاره‌كه‌یان بۆ بوونی رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و رێنوێنییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، هۆكاره‌كه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق نیین
د.عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، عێراق به‌وه به‌ناوبانگ بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه وڵاتی شارستانی و زانست و زانایان و داهێنانی نووسین و خوێندنه‌وه و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بووه. هه‌روه‌ها وڵاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و دۆستانی خودا بووه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، هۆكاره‌كه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق نیین، به‌ڵكو سیاسه‌تی هه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمایه‌تییه كه به‌رژه‌وه‌ندیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵك و خوێنڕشتن هه‌یه بۆ وێرانكردنی عێراق و لاوازكردنی و داڕمانی ئه‌وه‌ی بنیاتنراوه و داهێزرانی گه‌له‌كه‌ی.
ئه‌و پێی وایه، ئه‌وه‌ی وایكردووه، كه هه‌رێمی كوردستان له رووی بنیاتنانی مادی و مرۆییه‌وه پێشكه‌وێت و ببێته سه‌رچاوه‌ی خێر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌خششی خودای گه‌وره و پاشان بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی دانا، سه‌رۆك بارزانییه.