ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی ئابی 2021، خولی وه‌رزشیی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ 2020 له ژاپۆن كۆتایی هات، مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپی كوژایه‌وه و ئاڵای لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نێوده‌وڵه‌تی راده‌ستی پاریس كرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كه چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ر و كلتوری پێشكه‌ش كران، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی نێوده‌وڵه‌تی "تۆماس باخ"ی ئه‌ڵمانی كۆتاییهاتنی ئۆڵمپیادی راگه‌یاند.
ئۆڵمپیادی 2020 ده‌بوو پارساڵ بكرێت، به‌ڵام به هۆی بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌م ساڵ دواخرا.