هاوژینه‌كه‌ی مێسی چی بڵاو كرده‌وه‌؟

:: PM:04:06:09/08/2021 ‌
ئانتۆنێلا رۆكۆزۆی هاوژینی لیۆنێل مێسی دوای رۆیشتنی هاوژینه‌كه‌ی له‌ بارسێلۆنا، پۆستێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌ سۆشیاڵ میدیا بڵاو كرده‌وه‌.

ئانتۆنێلا دوای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێی مێسی له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، كه‌ تێیدا ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی كرد، پۆستێكی له‌ تۆڕی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا وێنه‌ی خۆی و مێسی و سێ منداڵه‌كه‌یانی داناوه‌ و نووسیویه‌تی "زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و چه‌ند ساَڵه‌ی لێره‌دا ژیاین، به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك كورت بكه‌مه‌وه‌".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هه‌ستی زۆر هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانمان تا هه‌تایه‌ جێ ده‌هێڵێت، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی نامانكوژێت به‌هێزترمان ده‌كات، له‌گه‌ڵ پاڵپشتیی خانه‌واده‌كانمان بۆ ئێمه‌، له‌و یاریگه‌یه‌ش ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ جاران به‌هێزتر ده‌بین".

ئانتۆنێلا بۆ مێسی ده‌ڵێت "وێستگه‌ی داهاتوو هه‌ر كوێ بێت، به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بین، هه‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چین، خۆشم ده‌وێی".

لیۆنێل مێسیی ته‌مه‌ن 34 ساڵان، دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌شتی ئاب، دوای نزیكه‌ی 17 ساڵ یاریكردن له‌ بارسێلۆنا، یانه‌كه‌ی جێ هێشت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌ هۆی قه‌رز و بێ پاره‌ییه‌وه‌ نه‌یتوانی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا