نه‌یمار دا سێلڤا هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی، به‌خێرهاتنی لیۆ مێسیی هاوڕێی بۆ پاریس سانجێرمان ده‌كات و ده‌ڵێت پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین.
نه‌یمار ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی ئاب، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پۆستێكی gm له ستۆری داناوه، كه كورته ڤیدیۆیه‌كی خۆی و مێسییه و نووسیویه‌تی "گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بكه‌ین".
نه‌یمار دوای چوار ساڵ له رۆیشتنی له بارسا بۆ پاریس سانجێرمان، جارێكی تر له‌گه‌ڵ مێسی به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به درێسی پاریس سانجێرمان.
مێسی ئه‌مڕۆ ئێواره گه‌یشته پاریس و بڕیاره سبه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژوو بكات، كه بۆ دوو وه‌رزه.
مێسی دوای 17 ساڵ یاریكردن له بارسێلۆنا، دواجار ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێ هێشت، چونكه یانه‌كه‌ی پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌بوو.