چایچییەك لە رێگەی ئینستاگرامەوە بوو بە نمایشكار

:: PM:05:03:20/10/2016 ‌

چایچییەكی پاكستانی كە كۆمەڵێك وێنەی ئەو لە ئینستاگرام بڵاو كرابوویەوە، وەكوو كەسێكی نمایشكار گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا واژوو كرد.

بە گوێرەی میدیاكانی پاكستان تەمەنی ئیرشادخان ١٨ ساڵە و دوای ئەوەی وێنەكەی لە  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هند و پاكستان بڵاو كرایەوە  لە لایەن زۆربەی بەكاربەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەوە پێشوازی لێكرا.

كۆمپانیای دیزاینەری جلوبەرگی "فیتین" كۆمەڵێك وێنەی ئەو چایچییەی بڵاو كردەوە. سەرەتای ئەم هەفتەیەش كۆمەڵێك تەلەڤزیۆنی پاكستان روویان لەو كوڕە كرد بۆ ئەوەی دیمانەی لەگەڵدا بكەن، چایچییەكە دەڵێت دیمانەی بەردەوام لەگەڵ میدیاكان وایكردووە لە پیشەكەی دوور بكەوێتەوە.

میدیاكان لە گەڵ مامی ئیرشادخانیش قسەیان كردووە و ئەویش لە وڵامدا گوتوویەتی نیگەرانی ئەو بەدواداچوونەی میدیاكانە بۆ برازاكەی.

سەرچاوە/بی بی سی


وشە - سلێمان تاشان