ئه‌م جۆره‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ده‌نگتان تۆمار ده‌كات

پێگه‌ی ویكیلیكس چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردووه‌، ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا سی ئای ئه‌ی، توانیویه‌تی به‌رنامه‌ی سیخوڕیكردن له‌ نێو ته‌له‌ڤزیۆنه‌ زیره‌كه‌كان جێگیر بكات و ته‌واوی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌و شوێنه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی لێیه‌ ئه‌نجام ده‌درێ، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ تۆماری ده‌كات و بۆ سی ئای ئه‌ی ده‌یگوازێته‌وه‌.

پێگه‌ی سكای نیوزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌و به‌ڵگه‌ دزه‌ پێكراوانه‌ی له‌ ڕێی هاككردنه‌وه‌كانه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون كه‌ به‌ڵگه‌كانی "رۆژی سفر" ناسراون، ئاماژه‌ن بۆ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵمه‌تی هاككردن كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ ئه‌نجام دراون و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سی ئای ئه‌ی له‌ ڕێی به‌رنامه‌ سیخوڕییه‌كانه‌وه‌ توانیویه‌تی سیسته‌می ویندۆز و لینۆكس و مۆبایله‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس هاك بكات.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان جگه‌ له‌وانه‌، ئێسته‌ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی ده‌توانێ ته‌له‌ڤزیۆنه‌ زیره‌كه‌كانی سامسۆنگیش هاك بكات و به‌رنامه‌ی سیخوڕی بۆ داناون به‌ناوی "مایكرۆفۆنی نهێنی" كه‌ ده‌توانێ ته‌واوی گفتوگۆكان تۆمار بكات.

ویكیلیكسیش له‌ به‌ڵگه‌كاندا ئاماژه‌ی داوه‌، كه‌ له‌ 2016 سی ئای ئه‌ی زۆرترین سیخوڕی به‌سه‌ر فه‌یسبووكه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردووش هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی سی ئای ئه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و جایك ویلیامز دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ته‌ناهی ئه‌لیكترۆنی "ریندیشن ئه‌نفۆسیك" ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌ڵگه‌كان به‌ ته‌واوی ڕاسته‌قینه‌ن و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكایان هه‌ژاندووه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:24:08/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌