ئۆباما سەرەڕای ترسی ئیسرائیل داهاتووی قودس دیاریدەکات

:: PM:05:30:20/10/2016 ‌



سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، ترسی لە هەنگاوەکانی سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما هەیە، دەستپێشخەری ئەنجام دەدات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی عەرەبی-ئیسرائیلی، کە دژە لەگەڵ بەرژەوەندی دەوڵەتی ئیسرائیل.


لە بەیاننامەکی نوسینگەی سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە، ئۆباما، پێش بەجێهێشتنی کۆشکی سپی لە مانگی کانونی دووەم/جانیوەری، هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی دەستپێشخەریەکی ئاشتیانە لەبارەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دژی بەرژەوەندی دەوڵەتی ئیسرائیلە، ئەو دەستپێشخەریە بە پشتیوانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیە.

لە درێژەدا دەڵێت، ناتانیاهۆ لەم ساڵانەی دووایدا سەرۆکی ئەمەریکای بینوە، ئەو کارە دەکات پێش ئەوەی پۆستەکەی جێبهێڵێت کە دژی بەرژەندی ئیسرائیلە، دەڵێت هیوامان وایە دووبارە نەبێتەوە لە داهاتوودا.

دەڵێت، ناتانیاهۆ پێشبینی دەکات واشنتن سیاسەتی نەگۆڕێت، کلاسیکیە، رێگری بکەن لە بڕیارێک دژی بەرژەوەندی ئیسرائیل بێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لای خۆیەوە، رۆژنامەی هارتس ئیسرائیلی رایگەیاندوە، لێدوانەکانی ناتانیاهۆ گوزارشتە لە ترسی ئەو کارتە بەکاریدەهێنیت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتیەکەی، هەرچەندە ئۆباما لە پرسی چارەسەری ئیسرائیل فەلەستین بێ دەنگی هەڵبژاردبوو.

رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە، ئۆرشەلیم باوەڕی وایە ئۆباما گووتارێک بڵاو دەکاتەوە و تێڕوانینی خۆی لە بارەی ناکۆکی عەرەبی ئیسرائیلی بڵاو دەکاتەوە، پشتگیری بڕیارێکی نێودەوڵەتی دەکات دژی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەکانی ئیسرائیل، یان دەستپێشخەریەک لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو کێشەیە دابنرێت، کە سنوری لەگەڵ دەوڵەتی فەلەستینی دادەنێت و داهاتووی قودس دیاریدەکات.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د