به‌كارهێنه‌رانی ئیمهیلی هۆتمه‌یل كه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، سكاڵایان تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره له كردنه‌وه و به‌كارهێنانه‌ی ئیمه‌یله‌كانیان هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت ڤێرژنێكی تازه‌ی خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یله‌كانی ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كێشه‌ی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ئیمه‌یله‌كانی هۆتمه‌یل له ڤێرژنه نوێكه و خزمه‌تگوزارییه تازه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری دنیا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سكاڵایان دژی ئه‌و كۆمپانیایه به‌رز كرده‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، كه ئیمهلهكانیان ناكرێته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ی جێی باسه تا ئێسته هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه دیار نییه و خه‌ڵكیش به به‌ڵگه‌وه خستوویانه‌ته ڕوو كه ئیمه‌یله‌كانیان نابێته‌وه و كێشه‌ی تێ كه‌وتووه.
فره‌وانبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ی مایكرۆسۆفت دوای ئه‌وه دێ كه ناوی هۆتمهیلی بۆ مایكرۆسۆفت ئاوتلوك گۆڕیوه و مانگێش پێش ئێسته‌ش هێرشێكی هاككردنی چڕ كرایه سه‌ر سیسته‌می ئیمه‌یله‌كانی هۆتمه‌یل و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له سیسته‌می ئاسایشی هۆتمه‌یل ئاشكرا كرد.