به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، له سلێمانی و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 22 پله و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.