ئەدهەم بارزانی داوای راگرتنی پەخشی كەناڵەكان دەكات

:: PM:05:38:20/10/2016 ‌

ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە داوای ڕاگرتنی پەخشی ڕاستەوخۆی كەناڵەكان دەكات لەبەرەكانی جەنگ چونكە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوژمن دەكات .

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە هاتوە بۆ هەموو كەناڵە بەڕێزەكانی تەلەفزیۆن كە ڕوماڵی پڕۆسەی ڕزگار كردنی شاری موسڵ دەكەن وەك پێشمەرگەیەك تكاتان لێدەكەم كە ئەم جۆرە پەخشە زیندووەی بەرەكانی شەڕی پێشمەرگە ڕابگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بارزانی هاتوە، ئەم شێوازە لە زۆربەی زۆری كەناڵەكان بەدی ئەكرێت لە پشت یان تەنیشت پێشمەرگە دیمەنەكان و خاڵە دورەكان پیشان ئەدرێت كە ناڕاستەوخۆ بە نیەتی پاكیشە دەبێتە گەورەترین هاوكاری بۆ هێزەكانی هەواڵگری دوژمن و دژی پێشمەرگە سوودی لێدەبینرێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی هاتوە، داوا دەكەم ئەم بابەتە چارەسەر بكرێت لەلایەن فەرماندەیی گشتی دەستوەردانی پێویست بكرێت كە ڕێگری لەم كارە بكرێت ئەگینا بە بۆچوونی من زەرەرێكی گەورە دەكەین و لە هەمان كاتیشدا كۆمەڵێك پێشمەرگە سەرقاڵی كامێرا ئەبن .



وشە - رامیار جەواد