راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی ریال مه‌دریدی بۆ ڤالێنسیا گواسته‌وه، خه‌ریك بوو خۆی به فڕۆكه‌یه‌كی تردا بكێشێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك، كه له ئاسمانه‌وه گیراون، بڵاو كرایه‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، فڕۆكه‌كه‌ی ریال مه‌درید خه‌ریكه له ئاسمان خۆی به فڕۆكه‌یه‌كی تردا ده‌كێشێت.
وێنه‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون بارودۆخه‌كه مه‌ترسیدار بووه، به‌ڵام دواتر هه‌موو شتێك به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕیوه و فڕۆكه‌كه به‌بێ كێشه گه‌یشته شاری ڤالێنسیا.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته، سه‌رچاوه‌ی تری هه‌واڵ ره‌تیان كرده‌وه رووداوێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بووبێت، به‌ڵكو رایانگه‌یاند، كه راسته فڕۆكه‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر یه‌ك ئاراسته رێ‌یان كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له به‌رزاییه‌كی جیاوازدا بووه و ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنیان مه‌حاڵ بووه.
یانه‌ی شاهانه ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه ڤالێنسیا و ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤانتێ یاریی ده‌كه‌ن، كه یانه‌یه‌كی شاری ڤالێنسیایه.