له ژاپۆن خولی یارییه وه‌رزشییه‌كانی پارالۆمپیی 2020 ده‌ستی پێ كرد، كه پێشبڕكێی وه‌رزشیی ئۆڵمپیاده بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
ئه‌م پێشبڕكێیه به به‌شداریی سه‌تان وه‌رزشوان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كه‌می پێشبڕكێیهكانه و تا پێنجی ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك ئۆڵمپیادی تۆكیۆ، كه ده‌بوو پارساڵ بكرێ، به‌ڵام ئه‌م خوله‌ش بۆ ئه‌م ساڵ دواخرا، ئه‌مه‌ش به هۆی بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.