پێشانگه‌یه‌كی كتێب به سێ زمانی جیاواز و له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئاب، حاته‌م ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له ناوه‌ندی هۆڵی كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان و له شارۆكه‌ی كه‌لار، پێشانگه‌یه‌كی كتێبمان كرده‌وه و نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كتێبمان نمایش كرد.
داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له سه‌رجه‌م زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، 30% ده‌بێت
روونیشی كرده‌وه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێشانگه‌كه به‌رده‌وامده‌بێ و ئه‌و كتێبانه‌ی نمایش كراون، فه‌له‌سه‌فه و راگه‌یاندن و مێژوویی و یاسایی و سیاسی و مندالاَن له‌خۆ ده‌گرن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یشی به‌وه كرد كه داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له سه‌رجه‌م زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، 30% ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه ئاراز محه‌مه‌د كه كچه قوتابییه‌كی به‌شداری پێشانگه‌كه بوو، باسی له‌وه كرد، ئه‌و پێشانگایانه‌ی ده‌كرێنه‌وه، ده‌بنه هۆكارێك كه قوتابیان بتوانن سه‌رچاوه‌ی باشیان ده‌ست بكه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه.
جیهان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وان هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكان ده‌بن كه بتوانن پێشه‌نگه‌ی كتێب بكه‌نه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی