جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر به‌خێرایی ده‌ڕوات. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئاب، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سوپایه‌كی یه‌كگرتووی راهێنراوی پڕچه‌ك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پارێزگاری له‌و ده‌سكه‌وتانه بكات و رووبه‌ڕووی دوژمنان و مه‌ترسییه‌كان بێته‌وه، هه‌روه‌ها گره‌نتییه‌ك بێت بۆ ئاسایش و هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه وه‌ك چۆن حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانمان هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت هیچ هێزێك نه‌مێنێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنی پێشمه‌رگه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سوپایه‌كی یه‌كگرتوو هه‌یه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك هێزی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت، "پێویستمان به سوپایه‌كه هیچ ئینتیمایه‌كی حزبی نه‌بێت".
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوپه‌یمانان هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان ببێت به خاوه‌نی سوپایه‌كی پێشمه‌رگه و به‌لایانه‌وه گرنگه بۆ پارێزگاری له كوردستان و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وتنه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی گرووپه تیرۆریسته‌كان، هه‌موو توانای خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش راوێژكاریان هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه و ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شێخ جه‌عفه‌ر دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زۆر به خێرایی ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده ناتوانین كاتێك دیاری بكه‌ین بۆ كۆتاهێنان به‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام ئێسته یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زۆر كارێكی ئاسانه، چونكه هه‌موو هێزه‌كان له باره‌گای خۆیانن و له سه‌نگه‌ردا نین وه‌ك ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی داعش هه‌بوو.
لێدوانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه داوه هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی دووپاتی له هێزێكی نیشتمانی كردبووه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی