به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی باس له باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، په‌له بكرێت له كۆبوونه‌وه‌ی باڵا و پێشیان وایه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن، پیلانگێڕی سه‌ر كوردستان زیاتر ده‌بێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پێویستیمان به یه‌كگرتوویی هه‌یه، ئه‌وه‌یش به یه‌كێتی و پارتی ده‌كرێت و ئه‌زموون و كاركردن ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه.
چاوڕه‌ش به‌پێویستی زانی حزبه‌كه‌ی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌وه بكات و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی بپارێزێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بێت، ئه‌وا له به‌غدا په‌رته‌وازه ده‌بین".
به‌رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ده‌ستكه‌وتی زۆر بۆ كوردستان به دی دێ
له‌باره‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش، مسته‌فا چاوڕه‌ش كه ئێسته به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌ی حه‌فتای له ئه‌ستۆیه گوتی، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڕیاری سیاسی ده‌وێت، بڕیاری سیاسیش لای یه‌كێتی و پارتییه و ئه‌وه‌یش به لێكتێگه‌یشتن و كۆبوونه‌وه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رسوڕمانی خۆی پێشان دا كه زیاتر له دوو ساڵه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی له نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌بووه.
ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان ده‌زانێت، چونكه پێی وایه ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز نه‌بن، عێراق زیانی گه‌وره له كوردستان ده‌دات و توركیایش به بیانووی په‌كه‌كه زیاتر سنوور ده‌به‌زێنێ.
لای خۆیه‌وه دیاری حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ركووك-گه‌رمیان، به "وشه"ـی گوت، به‌بێ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی، كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پێوه‌ندییه‌كانمان باش بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به‌رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ده‌ستكه‌وتی زۆر بۆ كوردستان به دی دێ.
به بڕوای دیاری حوسێن گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی، هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ڵێ، "ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بۆ پارتی باش بێ، بۆ یه‌كێتی باشه، ئه‌وكات بۆ پارتی و كورد باش ده‌بێت".
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی