وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیار ده‌كات كه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێن به هه‌میشه‌یی و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه به‌پێی خه‌مڵاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بودجه خه‌رجی له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئاب، به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژووی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره تیایدا روونكراوه‌ته‌وه كه به‌پێی خشته‌ی دارایی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گرێبه‌ست 10 ملیار و 330 ملیۆن و 725 هه‌زار دیناره، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌بن به فه‌رمی كۆی مووچه و ده‌رماڵه‌یان ده‌بێته حه‌وت ملیار و 972 ملیۆن و 62 هه‌زار دینار.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێن به هه‌میشه‌یی.
له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هه‌ن كه ئه‌و بۆشاییانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی دروست ده‌بێ.