قسه‌كانی پێشه‌كه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا، له‌وكاته‌ی ژنێكی كورد پێوه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و به كوردی قسه ده‌كات، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه پێشكه‌شكاره‌كه به شێوازێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌یش ئۆپۆزسیۆنی توركیای هێناوه‌ته ده‌نگ و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ناڵی "شۆ تی ڤی" توركیا كه به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ناوه‌كه‌یشی به كوردی ده‌كاته "خۆت ڕاده‌ست مه‌كه" و خه‌ڵكی پێوه‌ندی ده‌كه‌ن و چیرۆكی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه و بۆچوونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌سه‌ر كێشه و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و ڕووداو و قورسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
ژنێكی كورد پێوه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و به كوردی قسه ده‌كات، به‌ڵام دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لمازی پێشكه‌شكار قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت و ده‌ڵێ، تۆ پێویسته به توركی قسه بكه‌یت و تۆ له كۆماری توركیای، دواتریش پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی داده‌خات و ڕێی پێ نادرێ كه زیاتر قسه بكات و باسی خۆی بكات.
كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه پێشكه‌شكاره توركه له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هیچ باس و پێوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئۆپۆزسیۆنی توركیای هێناوه‌ته ده‌نگ و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی پێشكه‌شكاره‌كه ده‌كه‌ن و به ڕه‌گه‌زپه‌رست و كۆنه‌په‌رست ناوی ده‌به‌ن.
له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی پێ بڕی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كوردی قسه‌ی ده‌كرد
هاوكات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
پێشكه‌شكاره‌كه، سه‌ندیكای پارێزه‌ران له پارێزگه‌ی وان سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز له دادگه تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به زمان و كولتووری كورد كردووه.
له سكاڵانامه‌كه كه ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له پارێزگه‌ی وانی باكوری كوردستان كراوه، هاتووه: كاردانه‌وه‌ی دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز پێشكه‌شكاری به‌رنامه و داخستنی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌سه‌ر خانمێك، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به كوردی قسه‌ی كردووه، نیشانه و ئاماژه‌ی ڕق و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌یه به‌رانبه‌ر به ژن به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میش سوكایه‌تییه به زمانی كوردی، كه به ملیۆنان كورد له توركیا بوونیان هه‌یه.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی وان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه هه‌ڵوێستی ئه‌و پێشكه‌شكاره وه‌كو ئه‌وه‌یه كه قسه‌كردن به هه‌ر زمانێكی تر جیا له توركی قه‌ده‌غه و تاوان بێ له توركیا، ناكرێ هه‌ر كه‌سێك به زمانێكی تر له توركیا قسه بكات، وه‌ك تاوانبار سه‌یر بكرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
هاوكات باریش ئالتای په‌رله‌مانتار به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی كرد و به ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی پێناسه‌ی كرد، ئه‌و له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دیده‌م ئه‌رسه‌لان یه‌لماز سنووری خۆت به‌زاندووه، زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌زانیت و تێی ناگه‌یت، پێویسته وه‌رگێڕێك ئاماده بكه‌یت، ناكرێ به‌و شێوازه پڕ له سووكایه‌تییه مامه‌ڵه به‌رانبه‌ر به مافی هه‌ر كه‌سێكه‌وه بكه‌یت.
ته‌واوی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیایش ئه‌مه به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ده‌زانن و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان و سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌یش به به‌رپرسیار له دروستبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌زانن، چونكه خه‌تا له حكوومه‌ته‌كه‌یه كه سیاسه‌تی قڕكردن و سڕینه‌وه‌ی زمان و شوێنه‌واری كوردی له وڵاته‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر.
حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرن و پارێزه‌رانیش سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئه‌كه‌په" كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خۆیشی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، سیاسه‌تێكی توند و شۆڤێنیان به‌رانبه‌ر به زمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و شوێنه‌واری كورد ده‌ست پێكردووه و له هه‌موو زانكۆ و قوتابخانه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌نته‌ره‌كانی فێربوونی زمانیش، زمانی كوردی‌یان قه‌ده‌غه كرد، هاوكات نووسینی لافیته و تابڵۆی سه‌ر دووكان و شه‌قامه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به كوردی قه‌ده‌غه‌یه و تاوانه، ته‌نانه‌ت تابڵۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رجه‌میان زمانی كوردیان له‌سه‌ر سڕایه‌وه و ته‌نیا ئینگلیزی و توركییان له‌سه‌ر مایه‌وه.
هاوكات له سیسته‌می خوێندنی توركیا، بوونی كورد و زمانی كوردی له توركیا به ته‌واوی نه‌هێلراوه و به‌وشێوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه زمانی خه‌ڵكی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، توركییه‌كی نزیكه له توركی ئۆزباكستانه‌وه، كه شێوه‌زار و لقێكی كه‌مێك جیاوازی زمانی توركییه.