كتێبی "بۆ مێژوو" كه له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه و پێشتر به شێوه‌زاری كوردی سۆرانی و كرمانجی و زمانی عه‌ره‌بی و توركى بڵاو كرایه‌وه، ئێسته چاپی زمانی فڕه‌نسی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
دوو مامۆستای زمانی فەرەنسی له زانکۆی سەڵاحەدین، کتێبی بۆ مێژووی سەرۆك بارزانی‌یان بۆ سەر زمانی فڕەنسی وه‌رگێڕا و دوو هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
شایه‌نى باسه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا بەختیار حوسێن قەڵادزەیی و مامۆستا عەبدولجەبار ساڵح، به‌ماوه‌ى نۆ مانگ كارى له‌سه‌ر كراوه و توانیوویانه وه‌ریگێڕنه سه‌ر زمانی فڕەنسی و چاپى بكه‌ن.
چاپکردنی ئەم کتێبەیش بە زمانی فڕەنسی بە ئامانجی ئەوەیە، وەك سەرچاوە و بەڵگەیەکی گرنگ بخەنە بەردەست ئەو نووسەر لێکۆڵەرە فڕەنسییانەی دەیانەوێ لەسەر کورد بنووسن.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی مێژووی كوردستان تا ئه‌مڕۆ باس ده‌كات و ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات. له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ڕه‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد ڕووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.
كتێبێ "بۆ مێژوو"ی سەرۆك بارزانی لە مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵى 2020 بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو كرایەوە، لەم كتێبە كە ھەر لە دابەشبوونی كوردستان لە شەڕی چاڵدێران لە نێوان عوسمانی و سەفەوییەكان دەستی پێ كردووە و تێیدا باسی چارەنووسی كورد لە چوار چێوەی یاسای نێودەوڵەتی و ڕەھەندە دەستوورى و یاساییەكانی ڕیفراندۆم و پێشێلكارییەكانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق و زۆر پرسی تر كراوە، بەڵگەیەكی تەواو دیكۆمێنتارییە بۆ مێژووی خەباتی كورد.
پێش ساڵێك ئه‌و كتێبه‌ی سەرۆك بارزانی بە دروشمی خۆنەچەمێنن، بە زمانه‌كانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی بڵاو کرایەوە، ئێسته بە زمانی فڕەنسی دوو هەزار دانەی لێ چاپکراوە. كتێبه‌كه به شێوه‌ى pdfیش به چه‌ندان زمان به‌رده‌سته.