مه‌سعود ئۆزێل یاریزانی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیا و پێشووی ئارسینال، دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی ئارسیناڵ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی، له توویته‌ر گاڵته به میگێل ئارتێتا ده‌كات.
ئارسیناڵ دوێنێ ئێواره له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ به 0-5 گۆڵ به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دۆڕا.
تیپه‌كه‌ی ئارتێتا به ئاستێكی زۆر خراپ ده‌ركه‌وت و ئه‌گه‌ر هێرشبه‌رانی سیتی باشتر یارییان بكردایه، بۆی هه‌بوو 10 گۆڵیش تۆمار بكه‌ن.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دیاره به دڵی ئۆزێل نه‌بووه، كه پێشتر یاریزانی ئه‌م یانه‌یه بوو، بۆیه له توویته‌ر توویتێكی كردووه و به توانجه‌وه نووسیویه‌تی "متمانه‌تان به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه هه‌بێت".
ئه‌م قسه‌یه‌ش قسه‌ی میگێل ئارتێتای راهێنه‌ری ئارسیناڵه، كه هه‌موو جارێك له كاتی خراپبوونی ئه‌نجامه‌كانی ئارسیناڵ وا ده‌ڵێت.
مه‌سعود ئۆزێل به‌م پۆسته پێده‌چێت ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌بێت تۆڵه‌ی خۆی له ئارتێتا بكاته‌وه، كه ئه‌وی له تیپه‌كه‌دا پیشتگوێ خست تا ئه‌و كاته‌ی یانه‌كه‌ی جێ هێشت.
ئارسیناڵ سێ یارییه سێ دۆڕانی تووش بووه و 9 گۆڵیشی لێ كراوه، له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندیی خولی ئینگلیزییه.