دهۆك.. له‌ كه‌رناڤه‌ڵێكی كولتووری جل و به‌رگ و خواردنی كوردی نمایش كرا

:: PM:07:39:08/03/2017 ‌
به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی، ئێوارەی ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆک کەرنەڤاڵێکی كولتووری رێکخست و تیایدا رێورسمی نمایشی جلی ژنان و بووک گواستنەوە و خواردنی کوردی و چەند چاڵاکیەکی تر ئه‌نجام دران.

ئەحمەد زوبێر بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆک بە"وشە"ی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بە بونەی رۆژی جیھانی ژنان بەرێوەبەرایەتی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دھۆک بە ھاوکاری ھەردوو بەرێوەبەرایه‌تیه‌کانی پەروەردەی دھۆک و بەشی چالاکی قوتابخانەکان کەرنەڤاڵێکی كولتووریان لە قوتابخانەی لەیلان ئەنجام دا کە تیایدا جلی ژنان و خواردنە کوردییەکان و بووک گواستنەوەی کوردی نمایشکران".

زیاتر گوتی، جگە لەو سێ نمایشە، ھاوکات چەند چالاکیەکی تر ئەنجام دران و چه‌ندان مامۆستا و قوتابی ژنیش خەڵات کران.

دھۆک: نەوزادھلۆری.





وشە - عه‌لی سدیق