به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، تۆمه‌تبارێك گیراوه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه داواكراو بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا، تۆمه‌تبارێكیان گرتووه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھه‌ولێره‌وه داواكراو بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ھه‌ولێر به نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار كرده‌وه، له بوونی تۆمه‌تبارێك كه له شاری ھه‌ولێره‌وه ئۆتۆمبێلێكی به‌ره‌و شاری سلێمانی ڕفاندووه، ده‌ستبه‌جێ ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا له شاره‌زوور بدۆزرێته‌وه و بگیرێت".
پۆلیسی سلێمانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئێسته تۆمه‌تبار (ع، س، ح) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و دوای كۆتاھاتنی ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕه‌وانه‌ی ھه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش چه‌ندان تۆمه‌تباری سلێمانی ته‌نانه‌ت شاره‌كانی تری عێراقیش له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه گیراون.