یانهی بارسێلۆنا بڕیاری دا درێسی ژمارهی 10، كه پێشتر لیۆنێل مێسی دهیپۆشی، بیدات به ئانسۆ فاتیی یاریزانی لاوی یانهكه.
پێشتر دهنگۆی ئهوه ههبوو بۆ ماوهی یهك وهرز درێسهكهی مێسی به كهس نهدرێت، بهڵام دواتر بڕیار درا درێسی ژماره 10 به ئانسۆ فاتی بدرێت.