كچێكی دەربەندیخان لە یاریی لەشجوانی رچەشكێنی دەكات

:: PM:02:35:01/09/2021 ‌
كچێكی شارۆكەی دەربەندیخان لە جۆرێك وەرزشدا رچەشكێنی كردووە، وێڕای گەیشتن بە پلەی راهێنەری، لە كۆمەڵێك پاڵەوانێتیش بەشداری كردووە. ئەو متمانەی بە تواناكانی خۆی هەیە و سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لە وەرزشی لەشجوانی.

بەیان حەمەعەلی یەكەم ڕاهێنەر و دادوەری یاریزانی لەشجوانییە، لە ساڵی 2006ەوە دەستی كردووە بە یاریكردن و لە ساڵی 2012ەوە ڕاهێنان بە كچ و ژنەكانی تری ئەو شارۆكەیە دەكات كە روو لە هۆڵەكانی لەشجوانی دەكەن.

خاوەنی شەش مەدالیای زێڕە


بەیان حەمەعەلی لە ئاستی عێراق و كوردستاندا بەشداریی لە چەندان پاڵەوانێتی لەشجوانی ژناندا كردووە و خاوەنی شەش مەدالیای زێڕە، لە هەمان كاتدا دادوەریی بۆ چەندان خول و پاڵەوانێتی لەشجوانی كردووە.

ئەو بۆ "وشە" دەڵێت، "هیچ كات گوێم بە قسە و قسەڵۆكی خەڵك نەداوە، هەر لە خولیا و كاری خۆم بەردەوام بووم و سەرەتاش كەسوكارم ناڕازی بوون، بەڵام كە سەركەوتنەكانیان بینیم، پاڵپشتییان كردم."

دەربەندیخان/ ئاسان محەمەد








وشە - سلێمان تاشان