بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" ئاشكراى كردووه، "به‌رپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری به ئاڵای کوردستان پێشوازییان له "ئەزموون" کرد و کونسوڵگه‌ى گشتی كۆمارى چیکیش پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی کوردی "ئەزموون" ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى ئه‌یلوول، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "(میشاڵ سڤۆبودا) کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمی سینەمایی (ئەزموون) له 55 مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی (کاڕلۆڤی ڤاری) چیک و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلم، پیرۆزبایی لە ستاف و بەرهەمهێنەرانی فیلمی کوردی (ئەزموون) ده‌كات."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "فیلمی سینەمایی (ئەزموون) The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قەتەڕه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه، شەوکەت ئەمین کورکی ده‌رهێنه‌ر، مەمەد ئەکتاش بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەمال و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی به نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی کوردستان لە چوار سانسی جیاوازدا لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی 55 مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی (کاڕلۆڤی ڤاری) له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرنگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور، پێشوازییان له ستافی ئه‌م فیلمه کوردییه کرد."
ئاشكرا كراوه، "فیلمی سینەمایی (ئەزموون) بەرهەمی کۆمپانیای میتوس فیلمی بەرلین و کۆمپانیای مەستی فیلمی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی ئاڕت هوود لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە".
ئاماژه دراوه، "کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندان ئەکتەری گەنجی کوردستان، تێیدا ڕۆڵیان بینیووە، لەوانە: ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هۆشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عوسمان، کاوە قادر، عادل عەبدوالڕەحمان و چه‌ندانى تر".