به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.