وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی گه‌شتی عومره‌ی كه‌م كرده‌وه و ئه‌و بڕیاره‌یشی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان داوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ئهیلوول، شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی پلانێكی گونجاوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی، به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێك و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراقی و كۆمپانیا فرۆكهوانییه عێراقییه‌كان، هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران، له ھه‌نگاوی یه‌كه‌م توانرا نرخی عومره له‌به‌شێكی كۆمپانیاكان داشكێندرێت.
زیاتر گوتی، پێشتر گه‌شته‌كانی عومره نرخی هه‌ر عومرهكارێك نزیكه هه‌زار و 500 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێسته نرخی عومره به‌شێوه‌یه‌ك داشكێندراوه و بووه به هه‌زار دۆلار.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌ر له ئه‌وقاف دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پلانی تریش بۆ خه‌ڵك له‌به‌رده‌ستدایه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان بڕیار ده‌درێ.