بۆچی نۆرەی دڵ لە گەنجان زیادی كردووە؟

:: PM:07:52:05/09/2021 ‌

بەپێی ئامارەكان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو، رێژەی كەسانی پێگەیشتوو لەوانەی تەمەنیان لە خوار 40 ساڵە و بەدەست نۆرەی دڵەوە دەناڵێنن، ساڵانە رێژەكەیان 2% زیادی كردووە، شارەزایان تیشك دەخەنە سەر زیادبوونی مردن بە نۆرەی دڵ لە گەنجان، وەك لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی " Boldsky"، هاتووە.  

نۆرەی دڵ ئەوكات روو دەدات كاتێك خوێن لە دڵەوە ناگات بە دڵ، واتە مردنی ماسولكەكانی دڵ بەهۆی كەم گەیشتنی خوێن بۆی، ئەوەیش كاتێك روو دەدات كە بۆری خوێنی دڵ بەهۆی خوێن مەینەوە دەگیرێت، داخرانەكە بەهۆی نیشتنی چەوری و كۆلیسترۆل بەسەر ناوپۆشی بۆرییەكانی خوێن زیاتر دەبێت و رێگری لە گەیشتنی خوێن دەكات و جەڵتە روو دەدات.
لە نیشانەكانی ئازاری سنگ و باسك بەرەو مل و شەویلاك و هێڵنج و ئارەقەی سارد و سەرسوڕانی لەناكاوە 
زۆرجار نۆرەی دڵ بەهۆی پیربوونەوە روو دەدات، بەڵام لە ساڵانی دواییدا لەناو گەنجان زیادی كردووە، كە پێشتر زیاتر لە پیاوان لە سەرووی 45 ساڵ و لە ژنان لە سەرووی55 ساڵ هەبوو، بەپێی راپۆرتەكان مەترسیی حاڵەتەكە لە پێنج ساڵی دوایی بە رێژەی 53% زیادی كردووە.

لە هۆكارەكانی، جگەرەكێشان، كە مەترسییەكانی بۆ دوو هێند زیاد دەكات و رارایی و قەڵەوی بەهۆی بەرزیی پەستانی خوێن، شێوازی ناتەندروستی ژیان و سیستمی ناتەندروستی خۆراك و جووڵە وەرزش نەكردن و سترێس و بۆماوە و خواردنی مادەی هۆشبەر و نەخۆشی شەكرە و بەرزی كۆلیسترۆل.

لە نیشانەكانی تووشبوون بە نۆرەی دڵ، توندبوونی سنگ و ئازار لە سنگ و باسكەكان بەرەو مل و شەویلاك، هێڵنج و ئارەقەیەكی سارد و سەرسوڕانی لەناكاو و ماندووبوون.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل