بڵاوبوونه‌وه‌ی سكچوون به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ته‌واوی كوردستان ئێسته هه‌ستی پێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر خۆراكی پیسی ده‌ره‌وه و سه‌ركراوه و گۆڕانی گه‌وره له كه‌شوهه‌وا ڕووی داوه، پسپۆڕێكی كورد له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی به گیاده‌رمان و خواردنی سروشتی، زانیاریی نوێ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سكچوون له ماڵه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئه‌یلوول، دكتۆر به‌در قادر سوورچی كه پسپۆڕه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی به گیاده‌رمان و خواردنی سروشتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌مووان ده‌توانین له كاتی تووشبوونمان به سكچوون (ئیسھالی) له ماڵه‌وه خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ویش سه‌ره‌تا خواردنمان ڕابگرین و ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌ین".
ڕوونی كرده‌وه، "یه‌ك كه‌وچك سماقی ده‌نك له‌ناو یه‌ك به‌رداخ ئاوی كوڵاو تێك بده‌ین و لێی بگه‌ڕێین تا سارد بێته‌وه و بیپاڕزنین، دواتر یه‌ك كه‌وچك ھه‌نگوینی تێبكه‌ین و بیخۆینه‌وه، ده‌توانین ڕۆژانه سێ جار بیخۆینه‌وه تا سوودی زیاتر بێت".
ئاماژه‌ی دا، هه‌روه‌ها ھه‌وڵ بده‌ین ئه‌مانه بخۆین، لیمۆ، گێزه‌ر، مۆز، په‌تاته‌ی كوڵاو، په‌لكی یه‌ك پرته‌قاڵ و دوو گێلاس ئاو وه‌ك چای بكوڵێنین، چای سه‌وز، ماست و برنج، چونكه ئه‌مانه سوودی زیاتره بۆ گه‌ده".
سكچوون و ڕشانه‌وه له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار و پایزدا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و له‌ناكاو دابه‌زین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له منداڵان و گه‌نجاندا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی "ڕۆتا ڤایرۆس" كه 70% هۆكاری تووشبوونه به سكچوون و ڕشانه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ده‌بێت، چونكه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گه‌رما و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌م جۆره ڤایرۆسه چالاكتر ده‌بێت و پیسی خۆراكی ده‌ره‌وه‌یش، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و ته‌شه‌نه‌كردنی.